پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 06ـی 2022 خەڵاتی پۆلیسێکی کرد لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوون و دەستپاکییەکەی.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا، لەبەرامبەر ئەرک و ماندوبوون و دەستپاکی خەڵاتی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەش بە ڕێگەپێدراوی پۆلیسی بەشی ڕێککاری ناوشار عیسام مەحمود کرد.
ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی ڕێگەپێدراوی پۆلیس عیسام مەحمود، لەپاڵ ئەرکی خۆی وەک پۆلیسی ڕێککاری، لەنێو سەنتەری شاری هەولێر بڕی (1000) دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی لەبەرامبەر بەجێگەیانی ئەرک و فەرمانەکان و پێشکەشکردنی ڕێزلێنانی پارێزگا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئومێدی خواست نموونەی زۆر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.