سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پاڵه‌وانیه‌تیی جامی جیهانی 2022 ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێشبینی كرد وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی مێوانداریكردنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه 17 ملیار دۆلار قازانج بكات.
ناسڕ خاتڕ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری جامی جیهانی 2022 بۆ ئاژانسی (بلۆمبێرگ) ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین له یارییه‌كانی مۆندیال پێشوازی له 1.2 ملیۆن مێوان بكه‌ین. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو پێشتر پێشبینی كردبوو مێوانانی مۆندیال بگاته 1.5 ملیۆن.
سه‌رۆكه‌كه هه‌روه‌ها پێشتر پێشبینی كردبوو كه داهاتی قه‌ته‌ڕ به‌هۆی مۆندیال 20 ملیار دۆلار بێت، به‌ڵام له نوێترین چاوپێكه‌وتندا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌م ئاژانسی (بلۆمبێرگ) بڵاوی كردۆته‌وه، پێشبینییه‌كه‌ی بۆ 17 ملیار دۆلار كه‌م كردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وڵاته‌كه‌ی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ مێوانداریكردنی مێوانان و ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2022 ته‌واو كردووه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه دڵنیان باشترین و جوانترین نموونه‌ی مۆندیال پێشكه‌ش به جیهان ده‌كه‌ن.
جێی باسه یارییه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ڕ له 21ی تشرینی دووه‌م (مانگی 11) ده‌ست پێ ده‌كات و له 18ی كانوونی یه‌كه‌م (مانگی 12) كۆتایی دێت و تێیدا 32 هه‌ڵبژارده‌ی جیهان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پاڵه‌وانیه‌تیی جامی جیهان له وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه بچێت و هه‌روه‌ها دووهمجاریشه له كیشوه‌ری ئاسیا ئه‌نجام بدرێت دوای پاڵه‌وانیه‌تیی هاوبه‌شی كۆریای باشوور و ژاپۆن له ساڵی 2002.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.