ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 06ـی 2022 لەلایەن پەکەکەوە هێرش کرایە سەر سەربازگەی تورکیا، لە سنووری قەزای ئامێدی.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: نزیک کاتژمێر 05:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بامەڕنێ هێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکیا.
لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە سەرچاوەیەک باسی لەوە کرد کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە لە زنجیرە چیاکانی مەتین تۆپبارانی سەربازگەکە کراوە.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانش پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان دەستنیشان نەکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.