وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕه‌تی كرده‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت بیسه‌لمێنێ په‌نابه‌رانی عێراقی له سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا ڕووبه‌ڕووی كوشتن یان له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ بووبێتنه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له وارشۆ و به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نی په‌یوه‌نداری پۆڵه‌ندی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌نگۆیانه كردبوو كه له میدیاكان بڵاو كرابوونه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند په‌نابه‌رێكی عێراقی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بووبێتنه‌وه و به كۆمه‌ڵ كوژرابن.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕێكه‌وتی 7/2/2022 باڵیۆزخانه‌ی عێراق به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی پۆڵه‌ندا دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وه‌ی له میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ك شایه‌دحاڵ یان ڤیدیۆ و وێنه نه‌دۆزرایه‌وه كه بسه‌لمێنێ په‌نابه‌رانی عێراقی له سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا و بیلاڕووسیا به‌كۆمه‌ڵ كوژرابن، هه‌روه‌ها هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراقیش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داوای یاسایی تۆمار نه‌كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمێكی یاسایی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و هه‌ر كاتێكیش لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ته‌واو بوون، به ڕاپۆرتێك پێشكه‌شی حكوومه‌تی ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.