بە مەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سنووری شەقامی سەرەكیی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی 373 ملیۆن دیناری داوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی، بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی بۆریی جیاكراوەی 119ی كەڵەكن لە ژێر شەقامی سەرەكیی هەواری شارەوە بۆ گەڕەكی كانی سپیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
بە گوژمەی 373 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.