لە درێژەی دەستگیركرانی مامۆستایانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، سەر لە بەیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه 23 ی 6 ی 2022، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، شەهریار نادری مامۆستای فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشانیان دەستطيركرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كةبةهةنطاوي راطةياندووة، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر 1ی سەرلەبەیانی ئةمرِؤ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شەهریار نادری لە شاری سنە و دەستطيريان كردووة.
سةرضاوةكة دةشلَيَت: ئەو هێزانە ماڵی شەهریاریان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتیی ناوبراودا گرتووە.
ناوبراو خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی شاری سنەیە و لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی فیزیک (فیزیا) دەڵێتەوە.
شایانی باسە شەهریار نادری ساڵی 2021 بە هۆی چالاکییە پیشەیی و مەدەنییەکانییەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنەوە بۆ کرماشان دوور خرایەوە و لەوێ وانە دەڵێتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا48 مامۆستای قوتابخانە لە شارەکانی سنە، سەقز، دیواندەرە و مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە 26 کەسیان ئازاد بوون و 22 کەسیان هێشتا دەستبەسەرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.