Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:29

بیاتریز حەداد مایای بەڕازیڵی گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئیستبۆرنی به‌ریتانی

کوردستان TV
100%


 
 لە یاری تێنسی سەرزەوی و لە ڕكابەریەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئیستبۆرنی به‌ریتانی لە ئاستی خانماندا، بیاتریز حەداد مایای بەڕازیلی و پۆلێنكراوی بیستونۆیەمی ڕیزبەندی كچە تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ بەرامبەر لە بوراج جۆدی به‌ریتانی و پۆلێنكراوی چوارسەدوپازدەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی.
 یاریەكە حەفتا خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش یەك، شەش دوو بوو، لە قۆناغی هەشتدا، حەداد مایا ڕووبەڕووی لیسیا چرینكۆی ئۆكراینی و پۆلێنكراوی سەدوچواردەمی ڕیزبەندی جیهان دەبێتەوە.
 لە یاریەكی دیكەی قۆناغی دووەمی هەمان پاڵەوانێتی، پێترا كڤیتۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی سیی و یەكەمی ڕیزبەندی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك سەركەوتنی لەبەرامبەر كاتی بۆلتێری به‌ریتانی و پۆلێنكراوی سەدوبیست و حەوتەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی كۆتایی، ئەم یاریەش دوو كاتژمێرو بیستونۆ خولەك درێژەی كێشاو ئەنجامی كۆمەڵەكان پێنج حەوت، شەش سفر، حەوت پێنج بوو، لە قۆناغی داهاتوودا كڤیتۆڤا یاری لەگەڵ هارت دارتی به‌ریتانی و پۆلێنكراوی سەدوچل و حەوتەمی ڕیزبەندی جیهان دەكات.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.