بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3.789 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە 957 نەخۆش داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو 855 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون كە 449 یان كوڕ بوون و 406 منداڵیان كچ بووە و 526 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی دیكەش لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 460 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 14 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 98 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ لەبەشی نەبەكام تۆماركراوە و 1.226 سۆناریش گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.