ئاوسان و په‌یدابوونی گرێ له غوده‌ی ده‌ره‌قی حاڵه‌تێكی زۆر باوه‌و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ھیچ كێشه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆش درووست ناكات ، به‌ڵام له به‌شێكی تووشبوان بۆی ھه‌یه ببێته شێرپه‌نجه‌ی غوده ، یاخود به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بێت و پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات .
(دكتۆر عارف گۆران ) پسپۆڕی ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناو له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌ڵێت"رێژه‌ی گه‌وره بوونی غوده له نێوان ئافره‌تان زیاتره له‌پیاوان، به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی سه‌رووی چل ساڵیه‌وه".
لهسهرھۆكارهكانی ئاوسانی غوده‌ی ده‌ره‌قی دكتۆر عارف گۆران چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌روو كه بریتین له:
١.به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئافره‌تانی دووگیان و ھه‌ندێك جار له گه‌نجانیش غوده دهپهنمێ وتۆزێك گه‌وره ده‌بێت ، ئه‌مه‌یان به حاله‌تێكی فسیۆلۆژی داده‌نرێت و ھیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات ( Simple goiter )
٢.كه‌می ئایۆدێن به یه‌كێك له ھۆكاره گرنگه‌كانی گه‌وره‌بوونی غوده‌ی ده‌ره‌قی داده‌نرێت ( Endemic goiter ). ھه‌رچه‌نده زیادكردنی ئایۆدین له‌گه‌ل خۆی به رێژه‌یه‌ك ئه‌و كێشه‌یه چاره‌ده‌كات ، به‌لام تاكوو ئێستاش له زۆر وولاتانی ئاسیا‌و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا حاله‌تێكی زۆر باوه . ئایۆدین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ماسی و خواردنه ده‌ریاییه‌كان بوونی ھه‌یه.
٣. به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی ته‌سه‌مومی غوده ده‌بن به ھۆی نه‌خۆشی گرێڤیزهوهیه ( Graves disease ) ، ئه‌وانه‌ی تووشی ته‌مبه‌لی غودهش ده‌بن به‌ھۆی نه‌خۆشی ھاشیمۆتۆ، ( Hashimotos disease ) ئه‌گه‌ری ئه‌وه ھه‌یه كه غوده گه‌وره ببێت.
٤.هه‌ندێكجار غوده به‌هۆی بوونی گرێیهكهوه گه‌وره ده‌بێت ( Nodular goiter ) . بوونی گرێ بۆی ھه‌یه ته‌نھا لایه‌كی غوده، یاخود ھه‌موو گلانده‌كه بگرێته‌وه.
٥.گه‌وره‌بوونی غوده به ھۆی شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی ده‌ره‌قی .
له‌سه‌ر نیشانه‌كانی گه‌وره‌بوونی غوده(دكتۆر عارف گۆران ) ده‌ڵێت:
1-له زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كاندا له جگه ھه‌ستكردن به ئاوسان و گه‌وره‌بوونی غوده ، ھیچ نیشانه‌یه‌كی تر به‌دیناكرێت.
2-ئه‌گه‌ر غودهكه زۆر گه‌وره بێت بۆی ھه‌یه نه‌خۆش تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بكات ، یاخود ده‌بێته ھۆكاری به زه‌حمه‌ت قوتدانی خواردن ، ئه‌م نیشانانه زیاتر له‌و نه‌خۆشانه به‌دیده‌كرێت كه غودهكهیان زۆر گه‌وره ده‌بێت و به‌شێكی گلانده‌كه چۆته به‌شی سه‌رووی سیه‌كان و قه‌فه‌سه‌ی سینگ .
3-وه‌ك له ھۆكاره‌كانی باسمان كردووه ، به‌شێكی نه‌خۆشه‌كان بۆی ھه‌یه نیشانه‌كانی په‌ك كه‌وتنی یاخود ته‌سه‌مومی غوده‌یان ھه‌بێت .
له‌سه‌ر گه‌وره‌بوونی غوده چۆنیه‌تی ده‌ستنیشان (دكتۆر عارف گۆران ) ده‌ڵێت" جگه له پشكنینی خوێن بۆ دلنیابوونه له فه‌رمانی غوده، پشكنینی نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆر زۆر گرنگه ، سۆناری مل ( Thyroid ultrasound ) وه‌ك ھه‌نگاوی یه‌كه‌م بایه‌خی خۆی هه‌یه ، باشتره سۆنار له‌لایه‌ن كه‌سێكی پسپۆره‌وه بكرێت. جگه له دیاریكردنی قه‌باره‌ی غوده ، له رێگای سۆنار كۆمه‌لێك زانیاری وورد به‌ده‌ست ده‌گه‌یه‌نێت ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر گلاندنهكه خزابێته به‌شی سه‌رووی قه‌فه‌زه‌ی سینگ . له رێگای سۆنار له به‌شێكی زۆری نه‌خۆشه‌كان ده‌توانرێت زانیاری وورد ده‌رباره‌ی گرێكانی غوده به‌ده‌ست بھێنرێت ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌یان پێوه دیاربێت . له ھه‌ندێك حاله‌ت دوای سۆنار ، نه‌خۆش پێویستی به سی تی سكانی مڵ و به‌شی سه‌رووی سیه‌كان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ھه‌نگاوێكی تری زۆر گرنگ بۆ به‌شێكی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه گرێیان ھه‌یه وه‌رگرتنی سامپله له رێگای ده‌رزیه‌ك . ئه‌و كاره زۆر ئاسانه‌و له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك زیاتر ناخه‌یه‌نێت و ھیچ ئازار‌و لێكه‌وته‌ی خراپی بۆ نه‌خۆش نیه . ھه‌موو نه‌خۆشێك پێویستیان به‌و پشكنینه نابێت ، به‌لام له‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه ھه‌یه دوای پشكنینی سۆنار ده‌بێت سامپل وه‌ربگیرێت بۆ دلنیابوونه‌وه".
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره‌ی گه‌وره‌بوونی غوده (دكتۆر عارف گۆران ) ده‌ڵێت" دوای ھه‌لسه‌نگاندنی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ‌و دلنیا بوونه‌وه له گه‌وره‌بوون و ئاوسانی غوده، كه به ھۆی شێرپه‌نجه‌وه نیه ، له زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری حاله‌ته‌كان جگه له دلنیاكردنهوهی نه‌خۆش ھیچی تر پێویست ناكات . به‌شێكی نه‌خۆشه‌كان پێویستیان به چاودێری و دووباره‌كردنه‌وه‌ی سۆناری مل ده‌بێت".
دكتۆر گۆران جه‌خته له وه ده‌كاته‌وه كه"ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی هه‌یه نه‌خۆش تووشی كۆمه‌لێك كێشه بكات و راسته‌وخۆ دوای نه‌شته‌رگه‌ری یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ . پێویسته ئه‌و نه‌خۆشانه له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆری هۆرمۆنه‌وه ببینرێن وتێگه‌یشتن له‌گه‌ل پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری ھه‌بێت".
بۆ بریاردان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دكتۆر گۆران چه‌ند خاڵێك ده‌خاته روو كه بریتین له "
١.نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ھه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه پێویسته، كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی غوده ده‌بن ، یاخود ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه ھه‌یه .
٢.ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی غوده‌یان زۆر گه‌وره بووه‌و بۆته ھۆكاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و زه‌حمه‌تی قوتدانی خواردن پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت .
٣.له به‌شێكی خانمان ھه‌رچه‌ند گه‌وره‌بوونی غوده ھیچ كێشه‌یه‌كی بۆیان درووست نه‌كردووه ، نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ك ھۆكارێكی جوانكاری ئه‌نجام ده‌درێت.
٤.به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی ته‌سه‌مومی غوده ده‌بن و گلاندهكهیان به راده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ده‌بێت، نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی غوده وه‌ك ڕێگایه‌كی چاره‌سه‌ری سه‌یر ده‌كرێت ، به تایبه‌ت له‌و نه‌خۆشانه‌ی دوای به‌كارھێنانی ده‌رمانیش نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه .
٥.ھیچ حه‌بێك یان ده‌رمانێك كاریگه‌ری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوسان و گه‌وره‌بوونی غوده نابێت و تاكه رێگای چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌گه‌ر پێوست بكات.
ئا- كامران
له چ كاتێكدا نه‌شته‌رگه‌ری غوده‌ی ده‌ره‌قی پێویسته؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.