"چیمه‌ن كۆلیلترین شازاده‌ی جیهان" رۆمانێكه له‌نووسینی رۆمان نووسی كۆچكردوو"ره‌وف حه‌سه‌ن" و بیرۆكه‌ی شێرۆ ره‌وف چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
رۆمانه به تیراژی (500) دانه له دووتۆیی 225 لاپه‌ڕه دا له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی بینایی بڵاوكرایه‌وه.
ره‌ئوف حه‌سه‌ن، نووسه‌ر و ئه‌دیب، له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خاوه‌نی چه‌ندین رۆمان و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و چیرۆكه، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌مێكی هه‌یه له بواری رۆژنامه‌گه‌ری و گه‌ردوونی و وه‌رگێراندا ،كۆچكردووه خاوه‌نی زیاتر له سێ هه‌زار و 700 وتاره و 26 كتێبه له بواره جیاوازه‌كاندا
چیرۆك نووس و رۆمان نووس ره‌ئوف حه‌سه‌ن ڕۆژی 21-12-2018 له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران
ڕۆمانی " چیمه‌ن كۆلیلترین شازاده‌ی جیهان " بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.