هێنریك مخیتەریانی ئەرمینی یانەی ڕۆمای جێهێشت و بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلان دەكات.
مخیتەریان لە كۆتایی ئەم مانگەدا گرێبەستی لەگەڵ ڕۆما تەواودەبێت و ئامادەنیە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، بۆیە بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلان بكات و بۆ ئەم مەبەستەش پشكنینی پزیشكی لە ڕیزی ئینتەر سەركەوتووانە ئەنجامداو چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستێك لەگەڵ یانەكە بۆ ماوەی دوو وەرز واژووبكات.
مخیتەریانی تەمەن سیی و سێ ساڵ، لە سێ وەرزی ڕابردوو لە ڕیزی ڕۆما بوو كە ئەمساڵ ڕۆڵی كاریگەری لە بردنەوەی نازناوی خولی كۆنگرەی ئەوروپا بۆ یانەكە بینی، هەر لە وەرزی پێشووداو لە كۆی چل وچوار یاری لەسەرجەم پێشبڕكێكان پێنج گۆڵی بۆ ڕۆما تۆماركردو نۆ گۆڵی دیكەشی بۆ هاوكارانی دروست كرد، پێشتریش ئەم ناوەڕاستكارە لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی شاختار دۆنێتسیك و بروسیا دۆرتمۆندو مانچستەریونایتدو ئارسناڵ یاری كردووە.
هێنریك مخیتەریانی ئەرمینی ڕۆمای جێهێشت و بەفەرمی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانهوه دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.