ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان عه‌لوه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه و له بهسهركردنهوهكهشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جێگه‌ی دڵخۆشییه به ته‌واوبوونی عه‌لوه‌كه 15 هه‌زار ده‌ستی كاری خۆماڵی ده‌توانن كاری تێدا بكه‌ن.
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی: وەک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەم پرۆژە بەلامانەوە گرینگە و لەم عەلوەیەدا چەندین بەڕادی ساردکردنەوە هەیە و بەنیازن زیاتریشی بکەن بۆ هەڵگرتنی بەروبوومی کشتوکاڵی.
گوتیشی: ئەم عەلوەیە دەبێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرینگ بۆ زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی و هەناردەکردنی بەرهەمەکانمان بۆ ناوچەکانی تری عێراق و دەرەوەی عێراقیش.
هه‌روه‌ها گوتی: بەشێکی تری گرینگ لەم عەلوەیە دروستکردنی خانووی پلاستیکییە بۆ بەرهەمهێنانی بەروبوومی ناوخۆ کە دەتوانین بڵێن قەرەبووی لە داهاتوو وشکەساڵی دەکاتەوە.
كه‌مال موسلیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه بە تەواوبوونی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر (15) هەزار دەستی کاری خۆماڵی دەتوانن کاری تێدا بکەن.
لە بارەی وەرگتنی گەنمی جوتیاران، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایگەیاند کە پرۆسەکە بەردەوامە و تا ئێستا (158) هەزار تەن گەنم وەرگیراوە.
سه‌باره‌ت به گرانبوونی نرخیش لە بازاڕەکان، وەزیر ڕایگەیاند كه هەروەک پێشتریش ڕایانگەیاندووە گرانبوونی نرخ لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئه‌وانه، ئه‌وان تەنها توانیویانە نەهێلین لەوە زیاتر نرخ بەرز بێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.