ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌مواركرایه‌وه، له بڕگه‌ی دووه‌میشدا پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی ئه‌ندامه نوێیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا.
له پڕۆسه‌ی سوێندخواردنه‌كه‌دا به‌فه‌رمی 73 په‌رله‌مانتار شوێنی ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی فڕاكسیۆنی سه‌در ده‌گرنه‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له په‌رله‌مانتاره‌كانی كردبوو به كۆمه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌میش له‌كۆی ئه‌و 73 په‌رله‌مانتاره نوێیه 64 په‌رله‌مانتاری نوێ ئاماده‌بوون و سوێندی یاساییان خوارد و به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوون.
دانیشته‌كه به به‌شداری 202 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا په‌رله‌مانتاره نوییه‌كان سوێندی یاساییان خوارد.
له كۆی 73 په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 70 په‌رله‌مانتاریان شیعه مه‌زهه‌بن و 3 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی تریش سوننه مه‌زهه‌بن كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان دابه‌ش بوون:-
هاوپه‌یمانی فه‌تح كه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین 11 په‌رله‌مانتاری نوێیان سوێندی یاساییان خوارد، هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین 7 په‌رله‌مانتاری نوێیان ده‌ستبه‌كاربوون، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه ئه‌وانیش له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین 5 په‌رله‌مانتاری نوێیان ده‌ستبه‌كار بوو، هاوپه‌یمانی حقووق كه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین 5 په‌رله‌مانتاری نوێیان سوێندی یاساییان خوارد، فڕاكسیۆنی نه‌هجی وه‌ته‌نی كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین 3 په‌رله‌مانتاری نوێیان سوێندی یاساییان خوارد، فڕاكسیۆنی عه‌قد 4 په‌رله‌مانتاری نوێیان سوێندیان خوارد.
له‌نێو په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان 11 كورسی سه‌ربه‌خۆكان هه‌ن كه ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ سوێندی یاسایی بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقیان خوارد، جولانه‌وه‌ی ئیمتیداد 7 په‌رله‌مانتاری نوێیان سوێندی یاساییان خوارد.
په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كانی تریش بریتی بوون له 2 په‌رله‌مانتاری ته‌قه‌دوم، په‌رله‌مانتارێكی ئیشراقی قانوون، په‌رله‌مانتارێكی قادیمون، په‌رله‌مانتارێكی فوڕاته‌ین، په‌رله‌مانتارێكی مه‌ده‌نی، په‌رله‌مانتارێكی عێراقی نیشتمانی، په‌رله‌مانتارێكی نوور، په‌رله‌مانتارێكی فاو زاخۆ و له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تریش.
لای خۆشییه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ته‌واوبوونی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌پێناو خه‌ڵك ڕێگه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.
هه‌روه‌ها سوپاسێكی گه‌وره‌ی به قه‌باره‌ی عێراق پێشكه‌ش به موقته‌دا سه‌در كرد له‌به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كانی بۆ عێراق و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه به سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دروشمی سێیه‌كی په‌كخه‌ریان به‌رامبه‌ر موقته‌دا سه‌در به‌رز كردبووه‌وه، له هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نزیك بوونه‌ته‌وه و به‌مه‌ش ده‌توانن حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.