ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كردستان ئاشكرای كرد كه ئێستا سیسته‌می پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی كرێنشینان فراوانتر و خێراتر كراوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا زیاتر له 64 هه‌زار كه‌س فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردۆته‌وه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بەھۆی داواکارییەکی زۆر، لە دوو رۆژی ڕابردوودا کار لەسەر فراوانکردن و خێراکردنی سیستەمی پڕکردنەوەی فۆرمی كرێنشینان کراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ھاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە كه ئێستا فۆرمی کرێنشینان كارایه و فراوان و خێراتر کراوە.
ده‌سته‌كه ئاماری پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ڕاگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه: لە 17 تاوەکو 23ی حوزەیران، 64 ھەزار و 546 کەس ناویان تۆمار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.