ڕێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان گه‌یشتۆته زیاتر له 2000 كه‌س.
ڕامز ئهكبهڕۆف ڕێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ژماره‌ی مردووانی بوومه‌له‌رزه‌كه زیاتر له 800 كه‌سه و بریندارانیش زیاتره له هه‌زار و 400 كه‌س كه زۆرینه‌یان بارودۆخی ته‌ندروستییان خراپه.
ڕاشیگه‌یاند: به هه‌زاره‌ها خانووش له ئه‌فغانستان ڕووخاون یاخود زیانیان به‌ركه‌وتووه.
لای خۆیه‌وه زه‌بیحوڵا موجاهید نوێنه‌ری تاڵیبان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه هاوكاریی مرۆییان له چه‌ندان وڵاتی جیهانه‌وه بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌فغانستان پێگه‌یشتووه به‌تایبه‌تیش له قه‌ته‌ڕ و ئێران و پاكستانه‌وه. داواشی كرد وڵاتان هاوكاری زیاتریان پێشكه‌ش بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.