وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ به‌دواداچوونی ڕه‌وشی نه‌خۆشانی سكچوونی توند و كۆلێرا، دوو نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌یاوه‌ری چه‌ند به‌رپرسێكی ته‌ندروستی شاری سلێمانی، بۆ دڵنیابوون و به‌دواداچوونی ڕه‌وشی نه‌خۆشییه‌كانی سكچوونی توند و كۆلێرا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌ردانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵانی فێركاری و نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د. هێمنی فێركاری كرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی له سه‌ردانه‌كه‌یدا له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی ڕه‌وشی نه‌خۆشانی تووشبووی سكچوونی توند و كۆلێرا به‌تایبه‌ت له‌نێو منداڵان كرد له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری چاره‌سه‌رییه‌كان و ڕێگه‌گرتن و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان.
د. سامان به‌رزنجی وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماده‌یی دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشانی شاری سلێمانی ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.