ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی 37ی خولی نایابی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی بووه مێوانی یانه‌ی نه‌ورۆز و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام دۆڕاند.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه به سه‌رێكی جوان له‌لایه‌ن هێرشبه‌ری نێجیری بنیامین ئاكۆری له خوله‌كی 33ی گێمی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز تۆمار كرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی نه‌ورۆز ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 51 خاڵ به‌رز كرده‌وه و پێگه‌ی خۆی له ڕیزبه‌ندی 8ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق جێگیر كرد، یانه‌ی هه‌ولێریش به 44 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 11ی یانه‌كان مایه‌وه.
جێی باسه یانه‌ی هه‌ولێر پێشتر له یاریی چووندا له‌نێو یاریگه‌ی خۆی له گه‌ڕی 18ی خولی نایابی عێراق به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له یانه‌ی نه‌ورۆزی بردبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.