به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاو كرده‌وه كه شه‌وی ڕابردوو به‌سه‌رخۆشی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر داخستبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر 12ی شەو ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی شارەوانی، کەسێک لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان سەرخۆش بووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( هینۆ - بارهەڵگر) شەقامی سەرەکی داخستووە.
ڕاشیگه‌یاند: پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (م. غ. ج) دەستگیر کرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمەتباری ئاماژەپێکراو و ئۆتۆمبێلەکەی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی باداوە کراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.