سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر ڕه‌تیان كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك یان ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له شاره‌كه ڕووی دابێت.
چه‌ند په‌یج و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌واڵی بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزیان له سنووری هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزین و شاوێس له نزیك شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و هیچ ته‌قینه‌وه یاخود مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر نه‌كراوه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش بڵاو ده‌كرێنه‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی ناوچه‌ی هێزی ناوخۆی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه باره‌گاكه‌یان له نزیكی شاوێس و پیرزینه، بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هیچ مووشه‌كێك یاخود ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له سنووره‌كه‌مان نه‌بیستراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌بووه ته‌نیا ڕووداوێكی هاتوچۆ هه‌بووه له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی كه ده‌كه‌وێته نزیكی شاوێس و پیرزین.
په‌یامنێرانی (كوردستان تیڤی) بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوه‌كه، په‌یوه‌ندییان به چه‌ند هاووڵاتییه‌كه‌وه كرد كه ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوونیان له سنووری شاوێس و پیرزینه، ئه‌وانیش ڕه‌تیان كرده‌وه گوێبیستی هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.