پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر دا كه خاوه‌نه‌كه‌ی گوتبووی مۆلیده‌كه‌ی لێ داگیركراوه و خاوه‌نداریه‌تی پێشێلكراوه.
پارێزگای هه‌ولێر له ڕوونكردنهوهكهدا ده‌ڵێت: دواى ئەوەى کەسێک گوایە مولیدەکەى لە گەرەکى خانەقا کە گەڕکێکی هەژارنشینی شاری هەولێرە، لێ داگیرکراوە و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکراوە، هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بوختانە و دوورە لە ڕاستی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەو کەسە کە پێشتر کارپێکەرى مولیدەى ئەو گەرەکە بووە، چەندینجار بەهۆى سەرپێچى و نەدانى کارەبا و بڕینى کارەبا لەسەر هاوولاتییان و دروستکردنى گرفتی زۆر بۆیان، هه‌روه‌ها لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە سەدان سکاڵاى لەسەر تۆمار کراوە.
ڕاشیگه‌یاند: لەلایەن لیژنە و ئەنجوومەنى مولیدە ئەهلییەکانى شارى هەولێر و قائیمقامییەتى ناوەند چەندینجار ئاگادارکراوەتەوە و ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ کراوە و بەڵێنامەى لێوەرگیراوە کە جارێکى تر دووبارەیان نەکاتەوە، بەڵام سوودى نەبووە لەگەڵی و نەک دووبارە و بگرە چەندان بارەى کردۆتەوە و بەهیچ شێوەیەک پابەندى بڕیار و ڕێنماییەکان و دەستهبەرکردنى مافى هاوولاتییان نەبووە، ئەوە جگە لەوەى ئەوکەسە خۆى کەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێنە، چەندینجاری دیکە لەلایەن دادگاوە بەبڕیارى دادوەر بەتۆمەتى دیکە دەستگیر کراوە.
پارێزگای هه‌ولیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هەر بۆیە لە ئێستادا مولیدەکەى گەڕەکى خانەقا لەلایەن لیژنە و ئەنجوومەنى مولیدە ئەهلییەکانى شارى هەولێر بەڕێوە دەبرێت.
پارێزگار بۆ ڕاى گشتى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەلاى ئێمە 400 ماڵە هەژارى گەڕەکێک لە کەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێن گرینگترە، کە هەمیشە مایەى سەرئێشە و نانەوەى گرفت بووە بۆ هاووڵاتییانى ئەم گەڕەکە و لیژنە و ئەنجوومەنى مولیدە ئەهلییەکانى شارى هەولێر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن و بۆ خستنه‌ڕووی ڕاستی ئه‌و بابه‌ته بفه‌رموون بڕۆن خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که به قسه بێنن، ئینجا ڕاستییه‌کان زێتر ده‌ر ده‌که‌ون.
پارێزگا جارێکی‌تریش ته‌ئکیدی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ کار و که‌سابه‌تی کاسبکاران، به‌ڵام خه‌ڵک و هاووڵاتییان سه‌نته‌ری کاری ئێمه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له گیرفانی چه‌ند که‌سێک گرینگتره و ڕۆژانه‌ش هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ک پێشلکاری مافی هاووڵاتییان بکات سزای یاسایی ده‌ده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.