به‌رپرسێكی باڵای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆشداری دا له زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له جیهاندا و جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندییان به هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌وه هه‌یه.
تیدرۆس گیبریسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: ڕێژه تووشبووانی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له جیهاندا ئێستا گه‌یشتۆته زیاتر له 3200 كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ته‌ندروستی به‌ریتانیاوه زانیاری‌یان پێ گه‌یشتووه له‌سه‌ر تۆماركردنی 3 تووشبووی نوێ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و تووشبووانه هیچ گه‌شتێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان نه‌كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌ستی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانین ڕێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له 48 وڵاتی جیهان گه‌یشتۆته زیاتر له 3200 كه‌س، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی تووشبووانی پیاوی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندییان به هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌وه هه‌بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه مانگی ڕابردوو دكتۆر دێڤید هێیمه‌ن ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه گومانیان هه‌یه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون به‌هۆی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بێت له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازاندا و سه‌ره‌تاش له ئه‌وروپا له هه‌ردوو وڵاتی ئیسپانیا و به‌لجیكا بڵاو بووبێته‌وه.
نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڤایرۆسێك سه‌رهه‌ڵده‌دات و نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانیشی دروستبوونی تایه‌كی توند و هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێسته له مرۆڤدا.
ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وڵاتی كۆنگۆی دیموكراتی دۆزرابووه‌وه، دواتریش حاڵه‌ته‌كان له وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا زیاتر به‌ده‌ركه‌وتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.