ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌گه‌ری گریبهستكردنی پێشكه‌ش به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه، به‌ڵام یانه‌كه بۆچوونێكی تری به‌رامبه‌ر هه‌یه.
دیبالا ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كۆتایی هاتووه و ئازاده بۆ وه‌رزی داهاتوو بێ به‌رامبه‌ر ڕوو له هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات.
ڕۆژنامه‌ی (سپۆڕت)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: دیبالا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خۆی پێشكه‌شی به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه بۆ گرێبه‌ستكردن، جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه خوازیاره بۆ وه‌رزی داهاتوو درێسی یانه‌كه بپۆشێ و نوێنه‌رایه‌تییان بكات له خولی ئیسپانیا.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویشی كرده‌وه: به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌تایبه‌تیش جۆردی كرۆیفی ڕاوێژكار و چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ر پێیان وانییه گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دیبالا بژارده‌یه‌كی باش بێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پلانه‌كانیان دووریان خستۆته‌وه.
به‌مه‌ش ڕه‌نگه دیبالا ناچار بێت بۆ وه‌رزی داهاتووش له خولی ئیتاڵیا بمێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان ئاماده‌یی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ نیشان دابوو.
جێی باسه دیبالا وه‌رزی ڕابردوو له 39 یاریی یانه‌ی یۆڤانتۆس له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان به‌شداری كرد و توانی 15 گۆڵ بۆ یانه‌كه تۆمار بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.