به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا تۆزێكی سووك ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: له زۆره‌به‌ی كاته‌كاندا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك كه مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كم ده‌بێت، خێرایی باش له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
پله‌ی گه‌رمی شاره‌كانیش به‌مشێوه ده‌بێت: هه‌ولێر 25-39، سلێمانی 24-36، كه‌ركووك 25-41، دهۆك 23-37، هه‌ڵه‌بجه 25-38، سۆران 23-37، ڕانییه 22-37، گه‌رمیان 29-42، ئاكرێ 24-36، ئامێدی 22-33، حاجی ئۆمه‌ران 16-26 و به‌رده‌ڕه‌ش 26-38.
ره‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی سبه‌ی شه‌مووش به‌مشێوه‌یه: به‌گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام له دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌رییه‌كه‌ی نامێنێت.
كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی كه‌شوهه‌وا گه‌رمتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌مڕۆ و پله‌كانی گه‌رما له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان 2 تا 3 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بنه‌وه، خێرایی باش له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پله‌ی گه‌رمیش له شاره‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: هه‌ولێر 42، سلێمانی 39، كه‌ركووك 44، دهۆك 40، هه‌ڵه‌بجه 40، سۆران 40، ڕاپه‌ڕین 39 و گه‌رمیان 45.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.