به فه‌رمانی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای ئه‌نباڕ له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه هاتنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی پارێزگاكانی تری عێراق بۆ ئه‌نباڕ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای ئه‌نباڕ بڕیاریداوه له‌مڕۆ هه‌ینی تا ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو ڕێگه نه‌دات هیچ هاووڵاتی پارێزگاكانی تری عێراق ڕوو له ئه‌نباڕ بكه‌ن، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌روازه‌كان ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئهنباڕی نه‌بێت ڕێگه‌ی لێ ده‌گرن و به‌ڕێگه‌ی خۆی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای ئه‌نباڕ له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا كاتژمێر 12ی شه‌وی یه‌كشه‌می داهاتوو به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی زرغام ماجد له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنییان له‌نێو پارێزگاكه كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داویان له لایه‌نگر و ناڕه‌زایانی پارێزگاكانی تر كردووه بۆ ڕۆژی هه‌ینی ڕوو له ئه‌نباڕ بكه‌ن تا خۆپیشاندانه‌كه ده‌ست پێ بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پارێزگای ئه‌نباڕ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی وه‌ك ئاو و كاره‌با و بوونی زبڵ و خاشاكێكی زۆر و خراپی شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌می به‌نزین و سووته‌مه‌نی ده‌ناڵێنێ و پێشتریش هاووڵاتییانی پارێزگاكه چه‌ندینجار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و پارێزگاكه به‌ده‌ست گرفت و قه‌یرانه‌كان ده‌ناڵێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.