ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه و له هه‌ندێ ناوچه مه‌ودای بینین ده‌بێته 1000 مه‌تر.
ده‌سته‌كه ڕه‌وشی پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ و چه‌ند ڕۆژی داهاتووی پارێزگاكانی عێراقی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ی شه‌موو شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ڕوو له وڵات ده‌كات.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمانی وڵات له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما له‌چاو دوێنێ پێنجشه‌م چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی شه‌موو شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێ پارێزگای عێراق ده‌كات، به‌ڵام كه‌شه‌كه له ڕۆژی دواتره‌وه واته یه‌كشه‌م به‌ره‌به‌ره باشتر ده‌بێته‌وه و تۆز و خۆڵه‌كه به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌چێت.
جێی باسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی پێشبینیكراوی كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو تۆز و خۆڵێكی سووك ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.