ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له شاری كه‌ركووك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێك به‌ناوی (ئیبراهیم عامڕ عه‌بدوڕه‌حمان) له شاری كه‌ركووك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه دانشتووی گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری كه‌ركووكه و ته‌مه‌نی 17 ساڵه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناوه و كۆتایی به ژیانی هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی خۆكوشتنی گه‌نجه‌كه نه‌زانراوه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكاری خۆكوشتنه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.