Erbil 38°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:21

کابینەی نۆیەم لە ماوەی دوو ساڵ 884 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کردووە

کوردستان TV
100%

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانە تەندروستی و ئابوورییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ھەموو جیھان ھەبووە، جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەردەوام بوون، لە ماوەی دوو ساڵ 884 پارەیان بۆ خەرج کراوە.

بەپێی داتای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمموزی 2019 تاوەکو کۆتایی 2021، بڕی 840 ملیار دینار بۆ 884 پڕۆژە خەرج کراوە.

هەر بەپێی ئەو داتایە 392 ملیار دینار بۆ ڕێگەوبان، 282 ملیار دینار بۆ شارەوانی، 25 ملیار دینار بۆ کارەبا، 37 ملیار دینار بۆ سایلۆ، 26 ملیار دینار بۆ پەروەردە، 25 ملیار دینار بۆ نیشتەجێبوون، 22 ملیار دینار بۆ بەنداو و 31 ملیار دینار بۆ سێکتەری دیکە خەرج کراون.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەو داتایەی بڵاوی کردۆتەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار دینار، 2020 بڕی 151 ملیار دینار و 2021 بڕی 446 ملیار دینار خەرج کراوە کە کۆی گشتییەکەی بڕی 840 ملیار دینارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.