لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی 24ـی 06ـی 2022 بۆ یەکەمجار سەنتەری نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سیەکان بە ئامێری پێشکەوتووی پلتیسیمۆگرافی کرایەوە.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە سەنتەرێکی پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سیەکان کرایەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەنتەرەکە بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سیەکان بە ئامێری پێشکەوتووی پلتیسیمۆگرافی بۆ پشکنینی قەبارە و كاری سییەكان و بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.