کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشوهەوای سبەی شەممە 24ـی 06ـی 2022 گەرمتر دەبێت لەچاو ڕۆژانی پێشتر و تۆزێکی سووکیش دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: به‌گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووک له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام له دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌رییه‌كه‌ی نامێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی كه‌شوهه‌وا گه‌رمتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌مڕۆ و پله‌كانی گه‌رما له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان 2 تا 3 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بنه‌وه، خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 کیلۆمەتر ده‌بێت.
کەشناسی پله‌ی گه‌رمی شاره‌كانی هەرێمی کوردستانی به‌مشێوه‌یه خستووەتەڕوو:-
هه‌ولێر 42،
سلێمانی 39،
كه‌ركووک 44
دهۆك 40
هه‌ڵه‌بجه 40
سۆران 40
ڕاپه‌ڕین 39
گه‌رمیان 45
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.