نرخی نەوت بۆ دووەم هەفتە لەسەریەك رووی لەدابەزین كردبوو، بەڵام لەئێستادا بەرزبۆتەوەو هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار19 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 107 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سەرەڕای دابەزینی نەوتی خاو بۆ دووەم هەفتە لەسەریەك، دوێنێ هەینی نرخی نەوت زیاتر لە 2% بەرزبووەوە، لەكاتێكدا ترسی ئەوە هەیە كە بەرزبوونەوەی رێژەی سوود ئابووری جیهان بۆ پاشەكشە پاڵ بنێت.
نرخی نەوت بۆ سەرووی 113 دۆلار بەرزبۆوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.