دەستەی كەشناسی عێراق ئەمرۆ شەممە وادەی دەستپێكردن و كۆتایی هاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین دیاریدەكات.
دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: "لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە باری ناسەقامگیری كەشوهەوا كاریگەری لەسەر وڵاتەكە دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ كە لە نەینەواوە دەستپێدەكات و دواتریش هەولێر و بەشێك لە دهۆك، سلێمانی، كەركوك، تكریت، ئەنبار، بەغدا ، دیالە ، كەربەلا ، بابل و بەشێك لە نەجەف دەگرێتەوە.
هەروەها دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كەشوهەوایە تا بەیانی یەكشەممە بەردەوام دەبێت.
كەشناسی عێراق: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆڵبارین دەست پێدەكاتەوە
تا بەیانی یەكشەممە بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.