ئەم هەفتەیە پاڵاوگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە كارو ئیدی كێشەی كەمیی بەنزین نامێنێت.
جەنگی مەجید ، سەرۆكی ئەنجومەنی بەنزینخانەكانی هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، پاڵاوگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بە ناوی "لاناس" دەكرێتەوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی خامی بۆ دابین دەكات و پاڵاوگەكە خۆیشی ئەهلییە و توانای بەرهەمهێنانی رۆژانە ملیۆنێك و 500 هەزار لیتر بەنزینی هەیە، بۆیە ئەم هەفتەیە ئەو پاڵاوگەیە دەكەوێتە كار، كە بەنزینەكەی كوالیتی زۆر باش دەبێت.
مەجید گوتیشی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بڕیار دەدات كە بە چ شێوەیەك ئەو بەنزینەی كە بەرهەم دێت، دابەش بكرێت و چۆن بەكار بهێندرێت، بۆیە بە بەرهەمهَنانی ئەو بەنزینە، چیتر كێشەی بەنزین نامێنێت، چونكە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 5 ملیۆن لیتر هەیە و ئێستا 3ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دابین دەكرێت، بەوەش ئیدی كێشەی كەمیی بەنزین نامێنێت.
ناوبراو باسی لەوەش كرد: بەنزینی 800 دیناری كە گلەیی خراپیی كوالیتی لێ دەكرێت، ئێمە هەموو پشكنینێكمان بۆ كردووە بێ كێشەیە لە ڕووی پشكنین، بەڵام ئەو بەنزینە وای كردووە كە نۆرەگرتن كەم بێتەوە و ئێستاش ئەگەر سڕە هەبێت، لە 690 دیناری هەیە.
پاڵاوگەیەكی نوێی بەرهەمهێنان دەكەوێتە كارو كێشەی كەمیی بەنزین نامێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.