كۆمه‌ڵه شیعرێكی خاتوو كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن، هه‌ریه‌ك له وهرگێری به‌توانا ژیار هۆمه‌ر و ئیسابێل لۆپێز ی شاعیر وه‌رگێردرانه سه‌ر زمانی ئیسپانی.
ژیار هۆمه‌ر گه‌نجێكی خه‌ڵكی سلێمانییه و ئه‌ندامی گروپی كه‌شكۆڵه له زانكۆی ئه‌مریكیی و تائێستا وه‌رگێڕانه‌كانی له هه‌ژده وڵات بڵاوكراونتهوه.
ئیسابێل لوپێزیش شاعیر و وه‌رگێڕ و قوتابی كۆلێژی ئابووری و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فهنزویلایه، ئه‌م خانمه له ئه‌مریكا ده‌ژی و یه‌كێكه له به‌رگریكارانی مافه‌كانی ئافره‌تان و دیموكراسیی له ئه‌مریكای لاتین.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.