ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25-6-2022 له شاری سلێمانی ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان به‌ئاماده‌یی نووسه‌ر ڕۆمانی "یاده‌وه‌رییه‌كانی ئاده‌م و خوێنی نازدارێك" بڵاوده‌كاته‌وه. "یاده‌وه‌رییه‌كانی ئاده‌م و خوێنی نازدارێك" له نووسینی شوان عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ده و هاوكات خوێندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن د.موحه‌مه‌د عه‌لی ه‌وه بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م كتێبی نووسه‌ر شوان عه‌بدوڵڵایه و باس له‌وه‌ده‌كرێت كه كتێبێكه به‌زمانێكی ساده ده‌رباره‌ی خه‌مه مرۆییه‌كان ده‌دوێت و خوێنه‌ر له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به ئاسوده‌یی له گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان ده‌كات.
شایانی باسه رێوڕه‌سمه‌كه له كاتژمێر 4ی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت، هاتن بۆ هه‌مووانه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.