خواردنی منداڵ ،له هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی،خاڵێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌و ته‌ندروستییه‌كی باش له‌م روانگه‌وه "د.پشده‌ر عه‌بدوڵا ئیسماعیل" پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵ باسی خواردنی منداڵ ده‌كات له‌ته‌مه‌نی 6 بۆ 12 مانگ و چه‌ند زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو:
خواردنی منداڵ ده‌بێت به‌بڕێكی كه‌م ده‌ست پێبكرێت و وورده وورده بڕه‌كه‌ی زیاد بكرێت.
نابێت له‌یه‌ككاتدا به‌چه‌ند جۆره خواردنێك ده‌ست پێ بكرێت، سه‌ره‌تا به‌یه‌ك خواردن ده‌ست پێده‌كرێت بۆ 4-7 رۆژ و ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه خواردنه‌كه‌ی پێكه‌وت و هه‌ستیاری پێنه‌بوو ئه‌وا جۆرێكی تری خۆراكی بۆ زیاد ده‌كرێت بۆ 4-7 رۆژی دیكه.
پێویسته خواردنه‌كان فرێش و تازه بن و ئه‌گه‌ر هه‌ستكرا منداڵه‌كه خواردنێك له‌سه‌ره‌تادا ڕه‌تده‌كاته‌وه ئه‌وا ده‌بێت زیادكردنی ئه‌و جۆره خواردنه دوابخرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ستكرا منداڵ هه‌ستیاره بهخواردنێك ده‌بێت پێی نه‌درێت و نیشانه‌كانی هه‌ستیاری بریتیه لههێڵنج و ڕشانه‌وه‌ی تووشبوو یان سكچوونی تووشبوو یان پێستی منداڵه‌كه سوورده‌بێته‌وه.
پێویسته خواردنه‌كه بكرێت به‌شێوه‌ی شۆربا و به‌كه‌وچكی بچووك بدرێته منداڵ و نابێت تاته‌مه‌نی ساڵێك خوێ بكرێته خواردنی منداڵه‌وه.
ئاساییه شیرخواردنی منداڵ تۆزه تۆزه كه‌مبكرێته‌وه چونكه له‌بری ئه‌و بڕهشیره خواردن ده‌خوات. * میوه بكرێت به‌شه‌ربه‌ت تائه‌و ته‌مه‌نی منداڵ ده‌توانێت قه‌پ له‌میوه بگرێت و بیجوێت و قووتی بدات.
سه‌وزه و بابه‌ته‌كانی ده‌بێت جوان بكوڵێنرێت و پاشان بهاڕێت و بدرێته منداڵ و ده‌بێت به‌دانیشتنه‌وه خواردن بدرێت به‌منداڵ. * تاوه‌كو ته‌مه‌نی 8 مانگی رۆژانه یه‌ك ژه‌م خواردن له‌گه‌ڵ یه‌ك ژه‌م شه‌ربه‌تی میوه بدرێت به‌منداڵ و له‌ته‌مه‌نی 8 بۆ 10 مانگی بكرێته دووه ژه‌م خواردن و یه‌ك ژه‌م میوه.
له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا پێویسته بهشۆربای برنجی هاڕاو ده‌ست پێبكرێت و ده‌توانرێت سریلاكی برنج به‌كاربهێنرێت. * له‌ته‌مه‌تی 7 مانگی‌دا مریشك زیادده‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به‌پارچه‌ی زۆر بچووك.
له‌ته‌مه‌نی 8 مانگی‌دا گۆشتی سوور زیادده‌كرێت بۆ شۆربای منداڵ به‌مه‌رجێك بكرێته پارچه‌ی بچووك و ده‌توانرێت زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌شی پێبدرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت سپێنه‌ی هێلكه تاوه‌كو ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی بدرێته منداڵ.
له‌دوای ته‌مه‌نی 10 مانگیيهوه ده‌توانرێت خواردنی ئاسایی زیاد بكرێت بۆ منداڵ پاش دڵنیابوون له‌نه‌بوونی هه‌ستیاری پێی.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.