هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە 26ـی 06ـی 2022 چەند ڕێکارێک بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵخی دەگیرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: قەرەباڵخییەکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکە دروستبووە و ھۆکارەکەشی بۆ خواستی بەرچاو و بێشووماری ھاووڵاتییان دەگەڕێتەوە لەسەر بەدەستھێنانی تابلۆی نوێ و گۆڕینی ئارەزوومەندانەی بەشێکی شوفیران بۆ گۆڕینی تابلۆ کۆنەکانیان بە تابلۆی نوێ لەگەڵ داواکاری زۆر و ڕۆژانە بۆ ئەو ژمارانەی کە ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە.
ڕاشیگەیاند: لەپێناو ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان بە خێراییەکی زیاتر چەند بڕیارێک درا کە ئەمانەن:-
1- شەفتی کارکردنی ئەفسەران و کارمەندانی بەشی تابلۆکان و ھۆبەی OPVT - ھۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان - بەڕادەکان - لە کۆتایی دەوام تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە، بە دوو ئەفسەر و و دوو بەڕاد و دوو کارمەند.
2- زیادکردنی 10 کارمەندی لێکردنەوە و پێوەکردنى تابلۆی ئۆتۆمبێل کە ئەمەش بێگومان کارەکان زۆر خێراتر دەکات.
3- زیادکردنی ھێڵ - لەینی - لێدان و پێوەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە چوار لەین بۆ شەش لەین.
4- زیادکردنی چاڵێکی دیکە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێل جگە لەوەی ئێستا ھەیە.
5- زیادکردنی ھێڵێکی دیکە و زیاتر بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی کاتین و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کاری گواستنەوەیان بۆ پارێزگاکانی دیکەی ناو ھەرێمی کوردستان ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردەوە کە ھاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە ڕۆژانە چاودێری دۆخ و ڕەوشی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانیان دەکەین وێڕای کاروبارەکانی دیکەمان لە بواری ھاتووچۆدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.