تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 25ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، نەخۆشانی شەکره لە کاتی تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە دەبێت بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە ڕایگەیاند: توشبووانی شەکرە ئەگەر تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون، دەبێت بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بکەن، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:-
1 - نەخۆشی شەکره پڕۆتین زۆر فڕێ ئەدات لە ڕێگەی گورچیلەکانەوە بەمەش گورچیلەکان فشاریان زیاتر ئەکەوێتە سەر و سست ئەبن، بە سکچوون و ڕشانەوە ئەم فشارە زیاتر ئەبێت.
2- سیستەمی بەرگری لەش لە تووشبووانی شەکرەدا لاوازترە لە کەسانی ئاسایی بەمەش زیاتر و زۆرتر تووشی هەوکردن ئەبن و گورچیلەیان بەباشی ئیش ناکات، بە سکچوون و ڕشانەوە ئەم کاریگەریە زیاتر دەبێت شەکرەیان زیاتر بەرز دەبێتەوە.
3 - هەندێ دەرمانی شەکرە قورس و بەهێزن، سکچوون و ڕشانەوە زیاتر ئەکەن و فشاری زیاتر ئەخەنە سەر گورچیلەکان، بۆیە لەو حاڵەتانەدا پێویستە زوو دەرمانەکانیان بۆ ڕێکخرێتەوە.
ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوەش دا کە هەر بۆیە نەخۆشانی شەکره لە کاتی تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە پێویستە زوو چارەسەری پێویست و گونجاو وەرگرن بۆ ئەوەی دوورکەونەوە لە کێشە تەندروستییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.