وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 25ـی 06ـی 2022 ئاشکرا کرد کە 170 هەزار و 391 تەن و 20 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 170 هەزار و 391 تەن و 20 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی وەرگیراون.
ڕاشیگەیاند: لە سایلۆکانی پارێزگای هەولێر 54 هەزار و 764 تەن و 680 کیلۆ گەنم وەرگیراوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە سایلۆکانی پارێزگای سلێمانی 76 هەزار و 240 و 8 تەن و 340 کیلۆ گەنم وەرگیراوە.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەش دا کە لە سایلۆکانی پارێزگای دهۆکیش 39 هەزار 378 تەن گەنم وەرگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.