کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ شەممە 25ـی 06ـی 2022ـی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له پارێزگاکانى ههولێر و كهركووک، لەگەڵ شارۆچكهكانى پيرمام، چهمچهماڵ، زاخۆ و بامهڕنێ بهشێكى زۆرى ناوچهكانى ههرێمى كوردستان بارانبارين به شێوهى دڵۆپ دڵۆپ باريوه.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە شوێنەکانی دیکە بەڕێژەیەکی زیاتر باریوە، لە پارێزگای دهۆک 0.7 ملم، شارۆچکەکانی بارزان 1.2 ملم و سۆران 3.2 ملم باران باریوە.
جێی باسە، ئەم بارانبارینە دوای شەپۆڵێکی خۆڵبارین دێت کە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.