کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەم ڕەشەبایەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکەی گرتۆتەوە زیان بەر بەشێک لە هێڵەکانی کارەبای شارەکە کەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ڕەشەبا و هەورەبرووسکەیەی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی گرتەوە لەناو شار لە (45 ) فیدەر و ( 11 ) هێڵی 33 کەیڤی لەکار کەوت.
ڕاشیگەیاند: لەدەرەوەی شاریش (50) فیدەر و (5) هێڵی 33 کەیڤی لەکار کەوتوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە خۆشبەختانە ئێستا زۆربەی ئاسایی بوونەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەوانەن کە ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.