کرێی وەرگرتنی منداڵان لە داینگە ئەهلییەکان بەپێی ستاف و خزمەتگوزاری بەسەر سێ پلە پۆلێن دەکرێت و دیاری کراوە.
وەزارەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بەپێی ستاف و خزمەتگوزاری بەسەر سێ پلە پۆلین کران.
ڕاشیگەیاند: کرێی وەرگرتنی منداڵ لە داینگەکان بەپێی پلەبەندی و خاڵەکانی داینگەکان دەبێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش دا کە پلە یەک: (90-100) خاڵ، 250 تاوەکو 300 هەزار دینار دەبێت، پلە دوو: (70-90) خاڵ، 150 تاوەکو 250 هەزار دینار دەبێت و پلە سێ: (50-70) خاڵ، 50 تاوەکو 150 هەزار دینار دەبێت و بڕیاری دەرچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.