ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/6/2022 (50) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك تێده‌په‌ڕێت كه نه‌ك ته‌نیا كوردانی رۆژهه‌ڵات به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری جیهانی شانازی به هونه‌رمه‌ندێكی ره‌سه‌ن و خاوه‌ن ده‌نگێكی نه‌مری وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌كه‌ن
باوكی ناوی عه‌بدوڵایه و دایكی ئامینی ناو بووه. باوكی له‌لای خانانی ئاغای گوندی ھه‌رمێله كاری كردووه، له‌به‌ر لێھاتووی به زیره‌ك ناوی ده‌ركردووه، جگه له حه‌سه‌ن دوو كوڕی تری به ناوه‌كانی حوسێن و مینه ھه‌بووه.
حه‌سه‌ن زیره‌ك، له ھه‌شت ساڵیدا به‌رده‌ستی قاوه‌چییه‌تی ده‌كات و ھه‌روه‌ھا خزمه‌تی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی بۆكانی كردووه. زیره‌ك منداڵ ده‌بێ كه باوكی ده‌مرێ و ئه‌وكاته ته‌مه‌نی 11 ساڵانه، دواتر له دێ بار ده‌كات و ده‌چنه شاری سه‌قز.
به‌هۆی شووكردنه‌وه‌ی دایكی، زیره‌ك رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی زۆر ده‌بێت، بۆیه به ناچاری له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه ھه‌رمێله و له‌لای خانان ئاغای ئه‌و دێیه به كاركه‌ر داده‌مه‌زرێته‌وه.
حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگێكی زوڵال و خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ت، به ده‌یان ئاوازی جیاجیای بۆ گۆرانییه‌كانی داناوه كه نیشانه‌ی كارامه‌یی و بلیمه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیشان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك تا ئێستا خاوه‌نی زیاتر له 1300 گۆرانیی جیاجیایه كه تا ئێستاش هونه‌رمه‌ندان ده‌یڵێنه‌وه و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرن له به‌رهه‌مه‌كانیاندا، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆریش له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجانه لاسایی ستایلی گۆرانی وتن و ده‌نگی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه‌ی كه له له‌دایكبوونییه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی مرد، به‌بێ سه‌وادو خوێنه‌واری توانیی به‌هۆی زیاتر له هه‌زار گۆرانی و میلۆدی ستایل جیاوازه‌وه، ببێته رێچكه‌و ستایلێكی نوێی گۆرانی و مۆزیكی كوردی له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا، ئه‌و له سه‌رده‌مانێكدا گۆرانی و ئاوازی چڕیوه، كه ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره‌كانی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له پێشكه‌وتندا نه‌بوون، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و به ئه‌فسانه‌بوونی ئه‌م ده‌نگه ره‌سه‌نه‌ی گۆرانیی كوردی..
له به‌ره‌به‌یانی 26/6/1970دا هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك كۆچی دوایی كرد دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌كی هونه‌ری نه‌مری له دوای خۆی جێهێشت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ (50) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایییكردنی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك تێپه‌ر ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.