فایزەر-بایۆنتێك رایگەیاند كە دەركەوتووە ڤاكسینە پێشخراوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە بەرامبەر جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كاردانەوەی بەرگرییان لە ڤاكسینە ئۆرجیناڵەكان بەرزترە.
كۆمپانیای بایۆنتێكی ئەڵمانی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردەوە كە دوو شێوازی جیاوازیان گرتووەتە بەر، كە لە یەكەمیاندا تەنها مەبەستیان وەستانەوە بووە دژی حاڵەتەكانی جۆری ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا و جۆری دووەمیش زیادكردنی توانای بەرگری بووە لەو جۆرە گۆڕاوەی كۆرنا لە ڤاكسینی ئۆرجیناڵدا.
تاقیكردنەوەكان لەسەر زیاتر لە هەزار و 200 كەسی تەمەن 56 ساڵ و سەرووی ئەو تەمەنە بە دوو دۆزی جیاواز كە 30 مایكرۆگرام و 60 مایكرۆگرام بوون، ئەنجام دراون.
لە بەكارهێنانی هەردوو ڤاكسینەكەدا دەركەوتووە ڤاكسینە پێشخراوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە بەرامبەر جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كاردانەوەی بەرگرییان لە ڤاكسینە ئۆرجیناڵەكان بەرزترە.
كۆمپانیای فایزەر- بایۆنتێك: ڤاكسینی كاریگەرترمان دژی ئۆمیكرۆن پێش خستووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.