Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:13

كارۆلین گارسیا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی باد هامبۆرگی ئه‌ڵمانی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


 له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان، كچه‌ یاریزانی فه‌ڕه‌نسی كارۆلین گارسیا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی باد هامبۆرگی ئه‌ڵمانی به‌ده‌ستهێنا.
 له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، گارسیای پۆلێنكراوی حه‌فتاوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ بیانكا ئه‌ندرێسكوی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی شه‌ستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ دوو كاتژمێرو چلوشه‌ش خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌تا ئه‌ندرێسكو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ حه‌وت شه‌ش به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد.
 پاشان گارسیا دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش چوار برده‌وه‌و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد، به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌، گارسیای ته‌مه‌ن بیست و هه‌شت ساڵ هه‌شته‌مین نازناوی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی مسۆگه‌ركرد.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.