Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:30

توێژینەوەیەك: هۆكارە ژینگەییەكان مەترسی مردن زیاد دەكه‌ن

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات جگە لە بەرزی پەستانی خوێن و شەكرە و جگەرەكێشان، هۆكارە ژینگەییەكانی وەك پیسبوونی هەوا، پێشبینییەكی زۆر دەكرێت بۆ ئەگەری مردنی مرۆڤەكان، بەتایبەتی بەهۆی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشكەوە.
توێژینەوەكە دەریخستووە كە بەركەوتن بە ئاستی سەرووی مامناوەندی پیسبوونی هەوای دەرەوە مەترسی مردن بە ڕێژەی 20% زیاد دەكات، هەروەها مەترسی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان بە ڕێژەی 17% زیاد دەكات.
بەپێی توێژینەوەكە، بەكارهێنانی سۆبەی داری سووتێنەر یان نەوتی سپی، كە هەواگۆڕكێی باشی بۆ نەكراوە، بۆ لێنانی خۆراك یان گەرمكردنی ماڵەكە ،مەترسی مردن بە گشتی زیاد دەكات. هەروەها ژیان لە دوور لە كلینیكە پزیشكییە تایبەتمەندەكان و نزیك ڕێگا قەرەباڵغەكان مەترسی مردن زیاد دەكات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.