Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:36

سعوودیە دەیەوێت لە دژی ئێران پشت بەئیسرائیل ببەستێت؟

سعوودیە و ئیسرائیل دەرفەتی گونجاویان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان هەیە
کوردستان TV
100%

ئیدارەی ئەمریكا لە میانەی سەردانەكەی داهاتووی جۆ بایدن بۆ سعوودیە و ئیسرائیل لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا، باسی لە ئەگەری ئەوە كرد كە وڵاتانی دیكەی عەرەبی هەنگاو بنێن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل.
بۆیە سەرنج دەڕواتە سەر سعوودیە ، كە بایدن سەردانی دەكات، دوای ئەوەی پێش هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار بەڵێنی دابوو سعوودیە  بكاتە وڵاتێكی "نەویستراو"، لە پاشخانی كوژرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعوودی لە ئیستەنبوڵ لە ساڵی 2018.
بەڵام سەرەڕای ئاماژەكانی نزیكبوونەوە لەم دواییانەدا، شارەزایان ڕەتی دەكەنەوە كە ئاساییكردنەوە لە سەردەمی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزدا ڕووبدات.
بەڵام لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری "ئەتڵەسی" ئەمریكی رایگەیاند، سعوودیە وەك "هاوپەیمانێكی ئەگەری" لە زۆرێك لە بەرژەوەندییە هاوبەشەكاندا سەیری ئیسرائیل دەكات.  
هەروەها سعوودیە دژایەتی نیشان نەدا كاتێك هاوپەیمانەكەی كە ئیمارات بڕیاریدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە، وەك یەكەم وڵاتی كەنداو و سێیەم وڵاتی عەرەبی .
سعوودیە لەو كاتەدا پشتڕاستی كردەوە كە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رێگەدان بە هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی ئیمارات و گەڕانەوە بۆ ئاسمانی وڵاتەكەی بە فڕۆكە ئیسرائیلییەكانیشەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش مانگی داهاتوو بایدن بە فڕۆكەیەك گەشت دەكات بۆ سعودیە كە راستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە دەیباتە جدە، هەروەها دەبێتە یەكەم سەرۆكی ئەمریكا كە دەگاتە وڵاتێكی عەرەبی .
هەروەها ماڵپەڕی ئاكسیۆس لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند كە ئیدارەی بایدن كار لەسەر "نەخشەڕێگا" یەك دەكات بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان، لە كاتێكدا ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردووەتەوە، ئیسرائیل و سعوودیە لە ڕێگەی واشنتۆنەوە گفتوگۆ لەسەر پرسە ئابووری و سیاسییەكان دەكەن، لەنێویاندا پرسی پەڕینەوەی فڕۆكەكان لە ئاسمانی ئەو دوو وڵاتە.
لەوبارەیەوە دیپلۆماتكارێك كە بنكەكەی لە ریازە،و داوای كرد ناوی ئاشكرا نەكرێت، روونیكردەوە، "ئەو دوو وڵاتە دوژمنێكی هاوبەشیان هەیە، ئەویش ئێرانە. سعوودیە دەیەوێت زیاتر پشت بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل لە دژی ئێران ببەستێت .
جەختیشی لەوە كردەوە كە هەردوو وڵات "لە گۆشەی دوژمنی دوژمنەكەم دۆستی منە" سەیری ئەو پرسە دەكەن.
هەروەها شرۆڤەكار كریستیان ئولریچسن لە پەیمانگای جەیمس بەیكەر لە زانكۆی رایس پێیوایە ، ئاساییكردنەوە بە مانای دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی و سیاسی لە نێوان سعوودیە و ئیسرائیل دێت، ئەمەش ئەو كاتە دەبێت كە محەمەد بن سەلمان ببێتە پاشا.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.