مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای سەردانەكەی بۆ سعوودیە، گەیشتە ئێران.
ئێوارەی دوێنێ شەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە سعوودیە و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا عەبدولعەزیز لە شاری جددە لەلایەن شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان-ەوە پێشوازی لێكرا.
پاشان مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە .
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە،-ش مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن،وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕێوڕەسمی عەمرەیان بۆ ماڵی پیرۆزی خودا لە مەككەی موكەڕەمە ئەنجامدا.
 
دوای سعوودیە .. كازمی گەیشتە ئێران
                
                100%
                
            
        
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.