یانه‌ی تۆرنتۆی كه‌نه‌دی به‌فه‌رمی لۆرێنزۆ ئینسینی ئیتاڵی و یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌رانی كرد.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه به‌م دواییه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی ته‌واوبوو و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه نه‌گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، بۆیه ڕیزی ناپۆلی جێهێشت و له ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌نتیك پهڕیهوهو به‌فه‌رمی چووه ڕیزی تۆرنتۆ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیتاڵیا، ئه‌م هێرشبه‌ره مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی یازده ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ له یانه كه‌نه‌دیه‌كه وه‌رده‌گرێت، ئینسینی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له ساڵی دووهه‌زارو ده‌وه له ڕیزی ناپۆلی یاری ده‌كات و له ساڵی دووهه‌زارو نۆزده بووه كاپتنی یانه‌كه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش له كۆی په‌نجاوسێ یاری نێوده‌وڵه‌تی ده گۆڵی تۆماركردووه‌و پارساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه نازناوی جامی یۆرۆی به‌ده‌ستهێنا .
یانه‌ی تۆرنتۆی كه‌نه‌دی لۆرێنزۆ ئینسینی ئیتاڵی و یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌رانی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.