ئاژانسی هه‌واڵگریی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردنی و فرۆشتنی مرۆڤی ڕاگه‌یاند كه به‌نیازبوون منداڵێكی ساوای شیره‌خۆر به 15 ملیۆن دینار بفرۆشن.
ئاژانسه‌كه ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاری نه‌جه‌ف ده‌ستگیر كران.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆكی تۆڕ و بانده‌كه له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا و پێشتر له چه‌ندان كاری نه‌شیاو و بازرگانیكردن به مرۆڤ تێوه‌گڵابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كاتێك بانده‌كه ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركران خه‌ریك بوون منداڵێكی شیره‌خۆره‌ی ته‌مه‌ن 2 مانگ به بڕی 15 ملیۆن دینار بفرۆشن.
ئاژانسی هه‌واڵگری كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و ئێستا چاوه‌ڕێی فه‌رمانی دادگان بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.