له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پرسی حكوومه‌تی نوێی عێراق و پێگه‌ی كورد ، د . عیرفان عه‌زیز شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگه‌یاند : بارودۆخێكی سه‌خت كه 8 مانگی خایاندووه ، كه یه‌كێك له‌و سهختییانە گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسی كه ره‌وتی سه‌دره له په‌رله‌مانی عێراق كشایه‌وه ، سه‌رۆك بارزانیش له‌و ماوه‌یه ئیشاره‌تی به‌و خاڵه دا كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و كوتله‌یه كورد مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له وڵات بێته كایه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و مه‌بده‌ئی ته‌وافوق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت وه‌كو خۆی په‌یڕه‌و بكرێت. ئێستا هیچ بڕیارێكی مه‌ركه‌زی نه‌ماوه له‌و وڵاته.
روونیشیكرده‌وه كه مه‌ركه‌زییه‌ت له عێراق نه‌ماوه، ناكرێت دادگەیهكی وڵات سه‌روه‌ری وڵات وه‌ربگرێت كه ناده‌ستوورییه و ئێستا به‌ڵایه‌كه به سه‌ر عێراق . به‌ڵێ وه‌ك سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه ئێستا برینه‌كان قووڵ بوونه‌ته‌وه .
د. عیرفان عه‌زیز جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا ئه‌سته‌مه مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وانه‌ی كه ئێستا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، هه‌میشه پێشێلی مافه‌كانی كوردیان كردووه. بۆیه پێویسته و بڕواشم وایه پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی ئاماده بكات به‌وه‌ی جه‌خت له سه‌ر ناڕه‌وایی بڕیاره‌كانی داگەی فیدراڵی بكاته‌وه و چاره‌سه‌ری پرسی نه‌وت و غاز بكات له نێوان عێراق و به‌غدا.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا عێراق به‌ره‌و ئه‌گه‌ری دیكه ده‌چێت دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مان، حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر دروست بێت، هه‌ڵبژاردن دواتر بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.